Oğuzhan Sarı
18 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاوکراوەیەکی سەبارەت بە بۆردومان کردنی ئامانجەکانی تیرۆر لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ بڵاوکردەوە.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لە ژێر ناوی "بەردەوامین لە قفڵ کردنی لانەکانی تیرۆر" بڵاوکردەوە و، باسی لەوە کرد کە بە سیستمی بەرگری ئاسمانیی KORKUT ئامانجەکانی تیرۆری بۆردومان کراوە.