Sarp Özer
03 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2023
هاتای – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە گوایە بە رێگای نایاسایی کەسانێک سنوورەکانی تورکیایان بڕیووە و هاتوونەتە ناو خاکی تورکیا، رایگەیاند: "بە بەکارهێنانی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی کە لە کاتی دیکە و لە وڵاتانی دیکە تۆمار کراون، لێدوان دەدرێت و قسەی لەسەر دەکرێت. ئەمە بەتەواوەتی هەڵەیە و دوورە لە راستییەوە".
خولوسی ئاکار و شاندی یاوەری خوانی بەربانگیان لەگەڵ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات لە شاری کرکهان سەربە پارێزگای هاتای کردەوە و ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات لە بوومەلەرزە هەرە بەهێزەکان بوون و سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت و سوپای تورکیا هەر لە کاتی روودانی بوومەلەرزەکانەوە تەواوی تواناکانی خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان.

وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە گوایە بە رێگای نایاسایی کەسانێک سنوورەکانی تورکیایان بڕیووە و هاتوونەتە ناو خاکی تورکیا، رایگەیاند: "بە بەکارهێنانی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی کە لە کاتی دیکە و لە وڵاتانی دیکە تۆمار کراون، لێدوان دەدرێت و قسەی لەسەر دەکرێت. ئەمە بەتەواوەتی هەڵەیە و دوورە لە راستییەوە. سەربازانمان شەو و رۆژ ٢٤ کاتژمێر بە باشترین شێوە لە مێژووی کۆماری تورکیادا سنوورەکانمان دەپارێزن. بە بەکارهێنانی پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا لەسەر سنوورەکان هەرگیز رێگە بە تێپەڕینی نایاسایی نادرێت".
