Günay Nuh,Hüseyin Demirci
03 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2023
ئەردەخان - AA
سەرماوسۆڵە و بەفربارین لە بەشێکی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ئەردەخان و قەرس دروست بووە.
بەهۆی بەفربارین لە ناوچە بەرزەکانی ئەردەخان، سەرماوسۆڵە باڵی بەسەر ناوەندی شارەکەدا کێشاوە.
لە کاتێکدا لە شارەکەدا پلەکانی گەرما لە شەودا دابەزیوە بۆ خوار سفری سەدی، ناوچە بەرزەکان بە بەفر داپۆشراوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی گوندی کۆجاکۆی و ئاڵاگۆزی سەربە ناوەند.
- قەرس
لە قەزای ساریکامیش سەربە پارێزگای قەرس، کەشوهەوایەکی سارد باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە.
بەهۆی سەرماوسۆڵەوە شەختە سەهۆڵ بە بنمیچی خانووەکاندا شۆڕبووەتەوە و لقی درەختەکان زوقمیان گرتووە.
داپۆشینی شاخەکانی بە بەفر، دیمەنی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە.