Ahmet Sertan Usul
16 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
لە رێوڕەسمی ناساندنی پلاتفۆڕمی TRT باڵکان کە لە هۆتێلی گراند ئەنقەرە بەڕێوەچوو، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، موستەفا شەنتۆپ و بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتون و بەڕێوەبەری گشتیی TRT، مەهمەت زاهید سۆباجی گوتاریان پێشکەش کرد.
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، موستەفا شەنتۆپ هیوای خواست کە پەخشەکانی TRT باڵکان کە بە پێنج زمان دەگاتە حەوت وڵاتی بەڵکان، سوودبەخش بن.
شەنتۆپ جەختی لەوە کردەوە کە گواستنەوەی میراتی هاوبەشی تورکیا و باڵکان'ی بۆ داهاتوو لە رێگەی راگەیاندن و پەروەردەوە بەرز نرخاند و گوتی: "هیوادارم لەم رێگەیەوە هەموو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خوشک و برا تورک و موسڵمانەکانمان بچەسپێنین".
ناوبراو، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرجەم کارمەندانی TRT، بە تایبەتی بەڕێوەبەری گشتی TRT، مەهمەت زاهید سۆباجی، گوتیشی: "دەستخۆشی لە TRT دەکەم کە بەشێوەیەکی ورد وخێرا و بێلایەنانە ئەو رووداوانەی لە جیهان و لە وڵاتەکەماندا روودەدەن، دەگەیەنێت. هیواخوازم بە هەمان شێوە بەردەوام بن لە کارەکانیان".
- "TRT باڵکان بەشداری دەکات لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی"
بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتون هیوای تەمەنێکی درێژ و پڕ لە سەرکەوتنی بۆ TRT باڵکان خواست و گوتی: "پێموایە کە TRT باڵکان بە هەمان شێوە بە سەرکردایەتی سەرۆکەکەمان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە خەباتی دادپەروەری نێودەوڵەتی وڵاتەکەمان، هەروەها لەو باوەڕەدام کە TRT باڵکان دەبێتە دەنگی بەهێزی جوگرافیای باڵکان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا”.
ئاڵتون رایگهیاند كه TRT باڵکان راستییەکانی ناوچهكه دهگهیهنێت، گوتیشی: " TRT باڵکان بەشداری دەکات لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی و خەباتی وڵاتەکەمان، گەڕانمان بۆ راستییەکان بۆ جوگرافیای بەڵکان روون دەکاتەوە و دەیگەیەنێت".
- "دەچێتە پێشەوە بۆ ئەوەی ببێتە دەنگێک کە ویژدان چالاک بکات"
بەڕێوەبەری گشتیی TRT، مەهمەت زاهید سۆباجی رایگەیاند کە خۆشحاڵن بە زیادکردنی TRT باڵکان بۆ ئەو پلاتفۆرمانەی کە بە زمانە جیاوازەکان لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان بەردەستن، گوتیشی: "کێبڕکێی میدیایی لە باڵکان تەواو ئاڵۆزە. جگە لەوەش چالاکییە پڕوپاگەندەییەکانی رەشپێستەکان بە روونی هەستی پێدەکرێت و پێکهاتەکانی فەتۆ هەوڵی دروستکردنی کایەی کاریگەر دەدەن. میدیا گەورەکان هەواڵ و بابەتی لایەنگری بەرهەم دەهێنن و زانیاری ناڕاست کاریگەری لەسەر خەڵکی ناوچەکە هەیە. ئێمە بە دامەزراندنی پلاتفۆرمی هەواڵی دیجیتاڵی فرە زمان لە ناوچەکەدا ناڕەزایەتیمان بەرامبەر بەم فەرمانە هەیە".
سۆباجی ئەوەیشی خستەڕوو کە TRT باڵکان وەک سەرچاوەیەکی رۆژنامەگەری بەشداریکردن و بێلایەن، دەنگێکی نوێ و بەهێز دەهێنێتە میدیای باڵکان، گوتیشی: "بە هاوبەشکردنی ئەو گوتارانەی کە لەگەڵ ویژدانی مرۆڤایەتیدا یەکدەگرن TRT باڵکان ئامرازێک دەبێت بۆ کۆکردنەوەی ناسنامە و کولتوورە جیاوازەکان لە ژێر بەها ئەخلاقی و ویژدانییە هاوبەشەکاندا. لە باڵکان کە شەڕ و ململانێی خوێناوی تێدا روودەدات، لە رێگای خۆیدا بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ببێتە دەنگێک کە ویژدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی چالاک بکات".
- زیاتر لە ٣٠ ملیۆن بینەر کۆدەکاتەوە
پلاتفۆرمی نوێی هەواڵی دیجیتاڵی TRT باڵکان کە بە ئامانجی رووماڵکردنی خەڵکی ناوچەکە و ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ناوچەکەوە هەیە، بە زمانەکانی مەقدۆنی، ئەلبانی، بۆسنی، کرواتی و سربی دەستی بە پەخشکردن کردووە.
TRT باڵکان زیاتر لە ٣٠ ملیۆن بینەر کۆدەکاتەوە کە بە زمانە ناوچەییەکان قسە دەکەن.