ئەنقەرە - AA
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ٢٦مینی خولی پلە نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا "پرێمیەر لیگ"، یانەی مانچێستەر یونایتد بە ئەنجامی ٤-٢ لە یانەی لیدز یونایتد-ی بردەوە.
مانچێستەر یونایتد کە بە جیاوازی دوو یاری لە پلە چوارەمی خولەکەدایە بوو بە مێوانی لیدز یونایتد-ی خاوەن پلەی پازدەھەمین.
مانچێستەر یونایتد، لە رێگەی گۆڵەکانی ماگواێر لە خولەکی ٣٤، برونۆ فێرناندێس لە خولەکی ٤٥+٥، فرێد لە خولەکی ٧٠ و ئێلانگا لە خولەکی ٨٨وە توانی یارییەکە بباتەوە.
لە بەرامبەردا ھەریەک لە رۆدریگۆ لە خولەکی ٥٣ و رافینھا لە خولەکی ٥٤ گۆڵەکانی لیدز یونایتدیان تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە مانچێستەر یونایتد خاڵەکانی بۆ ٤٦ خاڵ بەرزکردەوە و لیدز یونایتد-یش لە ٢٣ خاڵ مایەوە.