Zana Natık Kerem
08 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق گەیشتنی گەورەترین کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆرەکانی فایزەر و سینۆفارم کە ژمارەیان دوو ملیۆن دۆزە، راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆرەکانی فایزەر و سینۆفارم، گەیشتووە کە ژمارەیان دوو ملیۆن دۆزە و ھاتووە:
"ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێن".
ئەمەیش لە کاتێکدایە کە تا دوێنێ شەممە، دوو ملیۆن و ١٠٢ ھەزار و ٥٥٠ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبوو.