Hawkar Yaseen
08 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID ١٩)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٨٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە هەزار و ٣٠ کەس، ٧٤٢ لە هەولێر، ٤٣٢ لە دهۆک، ١٣٦ لە گەرمیان و ٤٠ کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦١٥ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٢١ کەس، ٢٠٧ لە هەولێر، ١١٥ لە دهۆک، ٥٣ لە گەرمیان، نۆ کەس لە راپەڕین و ١٠ کەسیش لە هەڵەبجە.
ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەشت کەس لە سلێمانی، حەوت لە دهۆک، دوو لە هەولێر، دوو کەس لە گەرمیان و دوو کەسیش لە هەڵەبجە.
بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ٩١٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، تاوەکو ئێستا ٢٥٣ هەزار و ٤٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٢٠٥ هەزار و ٤٩٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٤٣ هەزار و ٣٦ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و ٩٣٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.