Sarmand Hameed
08 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە کارەبای مەخموور کە هەفتەی رابردوو کرابوویە ئامانجی هێرشێکی تێکدەرانە، چاک کرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، تیمەکانی کارەبا لە ماوەیەکی پێوانەییدا توانیویان تاوەر و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای مەخموور چاک بکەنەوە کە ببووە ئامانجی کردەوەیەکی تێکدەرانە و تەقێندرابوونەوە.
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، سێ تاوەری گواستنەوەی هێڵی ١٣٢ کەی ڤی لە مەخموور لەلایەن تێکدەرانەوە تەقێندرابوونەوە.
وەزارەتەکەی ئاماژەی بەوەشداوە کە تیمەکانی کارەبا لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا، تاوەر و هێڵەکانیان چاک کردەوە و رەوشی کارەبا لە مەخموور ئاسایی بۆتەوە.