Zana Natık Kerem
08 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسین-یان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و ٣٤٦ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ٥٧ کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ٥٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧١٢ ھەزار و ٧٠٩ کەس و لەو ژمارەیەش ١٩ھەزار و ٢٠٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٥٢٩ ھەزار و ٥٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
-٥٤ ھەزار و ٨٤٩ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ٥٤ ھەزار و ٨٤٩ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ١٥٧ ھەزار و ١١٢ کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.