Adam Abu-bashal
02 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2022
ئابوجا- AA
لە وڵاتی نێجیریا ١،٨ ملیۆن کەس هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن.
بەڕێوبەری پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵی ئایدز لە نێجیریا، ئالیو گامبۆ ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی لە چەند ساڵی رابردوودا بەرەوپێشچوونی گرنگی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ئایدزدا بەخۆیەوە بینیوە.
گامبۆ ئاماژەی بەوەشدا کە لەمساڵدا ژمارەی تووشبووانی ئایدز بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمی کردووە و گوتیشی: "هێواش هێواش خەریکە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئامانجی هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز بوو، بەڵام تا ئێستاش لە هەندێک ناوچە جیاکاریی بەرامبەر تووشبووانی ئایدز دەکرێت".
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئێستادا ١،٨ ملیۆن هاووڵاتیی وڵاتەکەی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن و لەو ژمارەیەش ١،٦ ملیۆنیان لەژێر چارەسەردان.
گامبۆ داوای لە هاووڵاتییانی نێجیریا کرد بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی ئایدز پشکنین ئەنجام بدەن و ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە دایکان و باوکان رۆڵێکی گرنگیان هەبێت لە پاراستنی منداڵەکانیان لە تووشبوون بە ئایدز.