ئەنقەرە
بە پێی راپۆرتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئێستا ژمارەی توشبووان بە ئایدز HIV لەھەموو جیھان گەیشتووەتە ٣٥ ملیۆن و ٥٠٠ کەس .
رێکخراوەکە رایگەیاندووە لەگەڵ زیادبوونی رێژەی توشبووان، چارەسەرکردنیشی زیادی کردووە.
لە راپورتەکەدا ھاتووە ساڵی ٢٠٠٥ دوو ملیۆن و٣٠٠ ھەزار کەس توش ھاتبوون، بەڵام ساڵی ٢٠١١ رێژەکە چوار سەد ھەزاری چوەتە سەر.
ساڵی ٢٠١٢ ملیۆنێک و ٦٠٠ ھەزار کەسی توشبوو بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
پسپۆڕانی نەخۆشیی ئایدز رایانگەیاندووە بەگشتی لەوڵاتانی ھەژار و پێشکەوتوو، نۆ ملیۆن و ٧٠٠ھەزار کەسی توشبوو بەو نەخۆشییە چارەسەر کراون. بەوەیش رێژەی چارەسەرکردن گەیشتووەتە ٢٠%.
لەماوەی ١٢ ساڵی رابردوودا بەگشتی رێژەی توشبوون بەئایدز ٣٣% کەمیکردووە.