Dildar Baykan
25 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2020
واشنتۆن – AA
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی جێگیركردنی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی رووسیای له رێگای كۆمپانیای ئه‌منی واگنه‌ر بڵاوكرده‌وه، وێنه‌كان له رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه تۆمار كراون.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا رایگه‌یاند له وێنه‌كاندا كه له ١٣ و ١٤ی تهمووز تۆمار كراون ده‌بیندرێت كه هێزه‌كانی واگنه‌ر و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له ریزی پێشه‌وه‌ی پێكدادانه‌كانی سیرتهدان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌رمانده‌ییی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا، برادفۆرد گێرینگ خراوه‌ته روو نووسراوه: "رووسیا له رێگای دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و پێداویستی بۆ گروپی واگنه‌ر به‌رده‌وامه له‌و رۆڵه‌ی له لیبیا كه سوود به كه‌س ناگه‌یه‌نێت. وه‌ك له وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرددا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌مامكی رووی رووسیا هه‌ڵماڵدراوه كه به‌رده‌وام نكۆڵی له‌وه ده‌كات".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا، گریگۆری هادفیهڵدیش ده‌ڵێت: "وێنه‌كان بوونی به‌رفراوانی رووسیا ده‌رده‌خه‌ن. رووسیا به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به دوای خاڵێكدا له لیبیا".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له دوا پێداویستی سه‌ربازیی كه بۆ واگنه‌ر ره‌وانه كراوه فڕۆكه‌ی جه‌نگی كارگۆی جۆری IL-76 و پێداویستییه‌كانی سیسته‌می به‌رگریی ده‌بیندرێن و له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه ئۆتۆمبێله خزمه‌تگوزارییه‌كانی واگنه‌ر و زرێپۆشه‌كانی رووسیا ده‌بیندرێن.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه رووسیا به ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ لیبیا پێشێلی بڕیاری ژماره‌ی ١٩٧٠ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه گه‌مارۆی خستۆته سه‌ر ره‌وانه‌كردنی چه‌ك بۆ ئه‌و وڵاته.