Muhammed Karabacak
19 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2026
لە ناوچەی دوەیلا-ی دیمەشقی پایتەختی سووریا و لە نزیک باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی چەکداری سەربە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا، سەربازێک گیانی لەدەستدا و چەند سەربازێکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی سووریا (SANA)، لە ناوچەی باب شەڕقی دیمەشق، بۆمبێک لە نزیک یەکێک لە باڵەخانەکانی وەزارەتی بەرگریی دۆزراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە میانی هەوڵەکان بۆ پووچەڵ کردنەوەی بۆمبەکە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە هەمان ناوچەدا تەقیوەتەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکە سەربازێک گیانی لەدەستداوە و چەند سەربازێکی دیکە برینداربوون و، زیان بەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکە کەوتووە.