Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
19 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا پێشوازی كرد له جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری.
رێوڕه‌سمه‌كه كه له كۆشكی چانكایا به‌ڕێوه‌چوو، به مارشی میللی هه‌ردوو وڵات ده‌ستیپێكرد.
دوای ناساندنی شانده‌كانی هه‌ردوو وڵات، یڵدرم و جیهانگیری پاش وێنه گرتن چوونه هۆڵی كۆبوونه‌وه.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ئابووریی، نیهات زه‌یبه‌كجی، وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزار، نومان كورتوڵموش، وه‌زیری گه‌یاندن، گواستنه‌وه و ده‌ریاوانی، ئه‌حمه‌د ئارسڵان، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئومیت یاڵچن، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، موهتهرهم ئینجه، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی كۆماری توركیا، مورات چه‌تینكایا و به‌رپرسانی دیكه‌ی توركیا ئاماده‌بوون.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و نێوان شانده‌كان، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، خوانی نیوه‌ڕۆ پێشكه‌ش به ئیسحاق جیهانگیری ده‌كات.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌نجامده‌درێن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێشهاته‌كانی سووریا و عێراق و، بابه‌ته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوتوێ بكرێت.
دوا به‌دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نقه‌ره، جیهانگیری به‌شداری له لووتكه‌ی رێكخستنی هه‌شت وڵاته پێشكه‌وتووه‌كه D-8 ده‌كات كه له 20ی تشرینی یه‌كه‌مدا له ئیستانبوڵ رێكده‌خرێت.