Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری لەدوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوانیان، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی شاندی نێوان هەردوولایان کرد.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی چانکایا بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو و ماوەی کاتژمێر و نیوێکی خایاند.
ژمارەیەکی زۆر لە وەزیرانیش بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.