Talha Yavuz
15 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2022
كیێڤ-AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی ئاشكرای كرد، سه‌پاندنی سزای رێگرییكار له دژی هێرشی گریمانه‌كراوی رووسیا، كاریگه‌رترین رێگایه.
ڤلادیمیر زێلێنسكی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی له كیێڤ له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئولاف شۆڵز ئه‌نجامدا.
زێلێنسكی باسی له‌وه‌كرد تاوتوێی پرۆژه‌ی بۆری گازی سرووشتیی نۆرس ستریم ٢یان كردووه و له‌وباره‌یه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ناكۆكن.
سه‌رۆكی ئۆكراینا باسی له‌وه كرد پرۆژه‌كه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منیی بۆ سه‌ر خۆیان و ناوچه‌كه ده‌بینن و رایگه‌یاند: "ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌مه چه‌كێكی جیۆپۆله‌تیكییه. هه‌ربۆیه ئۆكراینا داوای گره‌نتی وزه و گره‌نتی ئه‌منیی ده‌كات".
ڤلادیمیر زێلێنسكی باسی له گرنگیی هه‌ڵوێستی پته‌وی دۆسته‌كانیان له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌رگای كراوه‌ی ناتۆ كرد و رایگه‌یاند: "باوه‌ڕمان به پشتیوانیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌یه له ئه‌ندامێتیی ته‌واوه‌تی ناتۆ. هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی گه‌لی ئۆكراینا له‌ڕووی جیۆپۆڵهتیكییهوه".
زێلێنسكی باسی له‌وه‌ش كرد له‌گه‌ڵ ئولاف شۆڵز تاوتوێی ئه‌و سزا گریمانهكراوانهیان كردووه كه دژی رووسیا ده‌گیرێنه به‌ر و رایگه‌یاند: "هه‌ڵوێستی من زۆر روونه و ده‌زانرێت. دژی دوژمنكاریی، سه‌پاندنی سزای رێگرییكار كاریگه‌رترین رێگایه".
سه‌رۆكی ئۆكراینا بایه‌خی دابینكردنی چه‌كی له چواچێوه‌ی ناتۆدا وه‌بیرهێنایه‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و پرسه‌یان كردووه.
ڤلادیمیر زێلێسنكی باسی له‌وه‌ش كرد رێگا چاره‌سه‌ره ئاشتییانهكانی قه‌یرانه‌كه‌یان تاوتوێ كردووه و رایگه‌یاند: "هیواداراین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ی دیكه بكه‌ین و بگه‌ینه رێككه‌وتن له‌باره‌ی لووتكه‌ی چوارقۆڵی سه‌ركرده‌كانی نۆرماندی".