Hakan Çopur
15 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2022
واشنتۆن-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن ئاشكرای كرد، به‌هۆی نیگه‌رانییه ئه‌منییه هه‌ڵكشاوه‌كان له ئۆكراینا، كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له كیێڤ به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی بۆ شاری لڤیڤ ده‌گوازنه‌وه.
له‌كاتێكدا كه قه‌یرانی ئۆكراینا له‌نێوان ئه‌مریكا و رووسیادا تا دێت زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت، ئانتۆنی بڵینكن ئاشكرای كرد سه‌باره‌ت به باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له كیێڤ بڕیارێكی نوێیان داوه.
بڵینكن رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووسه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی هێزیان (له‌سه‌ر سنوور) كۆكردووه‌ته‌وه، له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاره‌كانی باڵیۆزخانهكهمانین له كیێڤه‌وه بۆ لڤیڤ به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی" .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری لڤیڤ خۆرئاوای ئۆكرایناوه له كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و درێژه به هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئۆكراینا ده‌دات.
بڵینكن باسی له‌وه‌ش كرد كه رووسیا به‌رده‌وامه له هه‌ڵكشاندنی ئاستی گرژییه‌كان و ئه‌وان هێشتا كراوه‌ن به‌ڕووی كارپێكردنی پرۆسه دیپلۆماتییه‌كان.