Beraa Göktürk
07 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ کۆتایی بە سیاسەتی توندوتیژی دژبە فەڵەستییەکان بهێنێت.
ئیبراهیم کاڵن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: "بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە نایاسایی و بێ رەوشتەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەکەین".
کاڵن هەروەها نووسیوویەتی "پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ کۆتایی بە سیاسەتی توندوتیژی دژبە فەڵەستینییەکان بهێنێت کە چەند رۆژێکە بە شێوەی ئەنقەست پەیڕەوی دەکات".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ فەڵەستین کردووەتەوە و رایگەیاندووە: "لەگەڵ گەلی فەڵەستین دەوستین و پشتیوانییەکانمان بۆ برا فەڵەستینییەکانمان بەردەوام دەبێت."