Wassim Samih Seifeddine
07 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
بەیروت - AA
لوبنان بە نیازە بە فەرمی سکاڵایەک پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بکات، ئەمەش دوای ئەو هێرشە مووشەکییەی ئیسرائیل دێت کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی بۆسەر ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە ئەنجامیدا.
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، عەبدوڵڵا بو حەبیب نێردەی وڵاتەکەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان راسپاردووە سکاڵایەکی فەرمی پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش بکەن بەهۆی هێرش و دەستدرێژییە ئەنقەستەکانی ئیسرائیل کە بەیانی ئەمڕۆ بۆسەر ناوچەکانی باشووری لوبنان ئەنجامیدا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل پێشلکردنی سەروەریی خاکی لوبنان و پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیاری ژمارەی ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و هەڕەشەیە بۆسەر سەقامگیری ناوچەکانی باشووری لوبنان.
بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کە لە هاوینی ٢٠٠٦ دەرچووە، پێوستە کارە دوژمنکارییەکانی بووەستێندرێن، ئەمەش دوای نزیکەی ٣٣ رۆژ لە شەڕی نێوان حزبوڵڵا و سوپای ئسرائیل دەرکرا.