Ethem Emre Özcan
09 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2026
سوپای ئیسرائیل سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان، باشووری ئەو وڵاتەی بە چڕی بۆردومان کرد.
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئەو وڵاتە لە ١٧ی نیسان، بەردەوامە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان NNA، سوپای ئیسرائیل لە شەوی ڕابردووە تا ئێستا ناوچەکانی حاروف، کەفەر دونین، نەباتیە و کەفەر تبنیت لە باشووری لوبنان'ی بۆردومان کردووە.
هاوکات ناوچەکانی براشیت، سەفەد بەتیخ، ئەرنون و کەفەر تبنیت و شاری نەباتیە لە لایەن تۆپخانەکانی ئیسرائیلەوە بە چڕی بۆردومان دەکرێن.
لە لایەکی دیکەوە، دەگوترێت لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی بەیروت'دا دەسووڕێنەوە.