Zana Natık Kerem
08 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ ــ AA
راگەیەندرا کە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٧ پلە بەپێوەری رێختەر پارێزگای خوزستان باشووری رۆژئاوای ئێرانی ھەژاندووە.
ناوەندی بوومەلەرزە زانی زانکۆی تاران راگەیەندراوێکی سەبارەت بە بوومەلەرزەکە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتژمێر ١١،٣٠ بە کاتی خۆجێی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٧ پلە بەپێوەری رێختەر پارێزگای خوزستان باشووری رۆژئاوای ئێرانی ھەژاندووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٧ کیلۆمەتر تویکڵی زەوی روویداوە.
تا ئێستا ھیچ روونکردنەوە و زانیارییەک لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە لەوەی ئایە بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە یان نا.