Lokman İlhan,Hemın Othman Mohammed
08 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2019
بۆگۆتا - AA
نوێنه‌رانی حكوومه‌تی ڤێنیزوێلا و ئۆپۆزسیۆن، ئه‌م هه‌فته‌یه به‌نێوه‌ندگیری نه‌رویج له باربادۆس كۆده‌بنه‌وه.
ڤێنیزوێلا كه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه رووبه‌ڕووی قه‌یرانی سیاسیی بووه‌ته‌وه و بووه‌ته شانۆی كوده‌تا، نوێنه‌رانی حكوومه‌ته‌كه‌ی نیكۆلاس مادورۆ و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیشتمانی، خوان گوایدۆ كه سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنه و خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ناساندووه، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئایاردا له نه‌رویج كۆبوونه‌وه، دووباره كۆده‌بنه‌وه.
له كاتێكدا ئاماژه به‌وه نه‌كراوه كه كۆبوونه‌وه‌ی نوێی لایه‌نه‌كان چ رۆژێك ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو باربادۆس كه ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی ڤێنیزوێلا میوانداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.