Ahmet Furkan Mercan
18 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2022
تۆکیۆ – AA
حکوومەتی ژاپۆن و سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور بڵاویان کردەوە، کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی ئەنجام داوە.
وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە کۆریای باکوور دوو تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی ئەنجام داوە. مووشەکەکان لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری تەرخانکراو بۆ ژاپۆن کەوتوونەتەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور'یش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە مووشەکەکان کاتژمێر ١١:١٣ و ١٢:٠٥ بە کاتی خۆجێی لە ناوچەی باکووری پیۆنگان'ەوە ئاراستەی دەریای ژاپۆن کراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور بە جەختکردنەوە لەوەی لە کاتێکدا چالاکییەکانی چاودێری زیاتر دەکەن، هەماهەنگییەکانیشان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامی پێ دەدەن.
تەلەڤزیۆنی فەرمی ژاپۆن "NHK" بڵاوی کردووەتەوە کە مووشەکەکان لە کاتی کەوتنەخوارەوە زیانیان بە گوێزەرەوە دەریایی و ئاسمانییەکان نەگەیاندووە.
ئاماژە بەوە دەدرێت کە ئیدارەی پیۆنگیانگ لە سەرەتای ٢٠٢٢ەوە تاکوو ئێستا بە پێشێلکردنی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٣٥ تاقیکردنەوەدا، زیاتر لە ٦٠ مووشەکی مەودا لێکجیاوازی تاقی کردووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵیی "Yonhap" ئاماژەی بەوە داوە کە دوێنێ بەبۆنەی ١١ەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئی١ رێوڕەسمێکی یادکردنەوە رێک خراوە.
لەلایەکی دیکەوە لەم هەفتەیەدا "فەرماندەیی هێزەکانی بۆشاییی ئەمریکا" وەک بەشێک لە "هێزەکانی ئەمریکا لە کۆریا" (USFK) -کە لە کۆریای باکوور جێگیرە- دروست کرا.