Mustafa Deveci
18 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان رایانگەیاند، تورکیا ھانی قاھیرە و تەرابلوس دەدات کە دەست بەگفتوگۆ و دانوستان بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن بەخێرایی و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سنووری دەریایی نێوانیان دیاریی بکەن.
ئاماژەیان بەوەیشداوە، میسر کە تاک لایەنە لە ١١ی کانوونی یەکەمدا لە نۆ خاڵی جوگرافیاییدا سنووری دەریایی خۆی لەگەڵ لیبیا دیاریی کردووە، ناچێتە ناو سنووری لاپاڵە کیشوەرییەکانی تورکیا لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
سەرچاوە دیپلوماسییەکان جەختیان کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە روون نییە، سنوورە دەریاییەکان دیاریی کراون، ئایە بارودۆخی جوگرافی تایبەت/پەیوەندیدار لەبەرچاو گیراوە، یان بەتەواوی پابەندبوون بە بنەمای دادپەروەریی لەوبارەیەوە جێبەجێ کراوە یان نا.
سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە کە ھێڵی سنووری دەریایی پەیوەندیدار بە رۆژئاوای ھێڵی ناوەڕاستی نێوان وشکانی ھەردوو وڵات کێشراوە، بەمەیش مافی لیبیا پێشێلکراوە، ھەروەھا لیبیا لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ راگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە مافەکەی لە دیاریکردنی سنووری دەریایی لەلایەن میسرەوە پێشێلکراوە.
سەرچاوەکان جەختیان لەوەیش کردووەتەوە، ھێڵی سنووریی لە ئەنجامی گفتوگۆی دووقۆڵی نێوان لیبیا و میسر دیاریی نەکراوە و رایانگەیاندووە "تورکیا ھانی لیبیا و میسر دەدات بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا دەست بە گفتوگۆ و دانوستان بکەن، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سنووری دەریای نێوانیان دیاریی بکەن".
ھەروەھا ئاماژەیان بەوەیشداوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ھانی لیبیا و میسر دەدات لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ھاوبەش و بە ئاشتی، سنووری دەریایی نێوان دیاریی بکەن کە لە ماددەی ٣٣ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تۆمارکراوە.