Zana Natık Kerem
18 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر – AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی قەتەر دەکات و لە میانیدا ئامادەی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی جیھانیی نێوان ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا دەبێت.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگھێشتی فەرمی میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی دەگاتە دۆحە پایتەختی ئەو وڵاتە.
راشیگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەی بۆ قەتەر، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی وڵاتانی جیھان کۆدەبێتەوە، ھەروەھا ئامادەی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی جامی جیھانیی نێوان ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا دەبێت.
کاتژمێر ١٨:٠٠ی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاری کۆتایی جامی جیھانیی "FIFA" ٢٠٢٢ لە قەتەر، ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.