Kaan Bozdoğan
18 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی تەواوبوونی مۆندیالی ٢٠٢٢ بەرەو دۆحە پایتەختی قەتەر بەڕێکەوت.
سەرکۆمار و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ لەلایەن جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای؛ پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەریلیکایا؛ یەکەم بریکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، زەینەڵ عابدین ئۆکوڵ و بەرپرسی لقی ئیستانبوڵی ئاک پارتی، عوسمان نوری کاباکتەپە و ژمارەیەک بەرپرسی پەیوەندیدارەوە بەڕێخران و کاتژمێر ١٣:٣٠ بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری "TC-CAN" بەرەو دۆحە بەڕێکەوتن.
هەریەک لە وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت موحەڕەم قەسابئۆغڵو؛ بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، ئۆزلەم زەنگین؛ سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمان و پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ، چاغاتای کڵچ؛ پەرلەمانتاری ئاک پارتی لە بازنەی ریزە، عوسمان ئاشکن باک؛ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن یاوەری سەرکۆماری تورکیا دەکەن.