Hakan Çopur
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم گوتاری ''دۆخی یەکگرتوویی''دا لەدوای دەستبەکاربوونی، بە چڕی باسی لەو هەنگاوە ئابوورییانە کرد کە لە میانی ساڵی یەکەمی دەستبەکاربوونیدا گرتوویەتییەبەر، هەروەها باسی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، بەرەنگاربوونەوەی داعش و چەندین پرسی گرنگی دیکەی پەیوەست بە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە کرد.
دۆناڵد ترەمپ لە گوتارەکەیدا کە لە کۆنگرێس پێشکەشی کرد لە بەشێكیدا باسی لە سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش کرد و هەریەک لە رووسیا و چینی بە ''بەو رکابەرانەی وڵاتەکەی کە لە هەریەک لە بوارەکانی بەرژەوەندییەکان، ئابووریی و بەهاکاندا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکەن'' ناوبرد.
دۆناڵد ترەمپ گوتی: ''لە سەرانسەری جیهاندا بەرەوڕووی رژێمە سەرسەرییەکان، گرووپە تیرۆریستییەکان و رکابەرەکانمان کە هەڕەشە لە هەریەک لە بەرژەوەندییەکان، ئابووریی و بەهاکانمان دەکەن'' و ئاماژەی بەوەکرد داوای‌کرد لەم قۆناغە سەختەدا کۆنگرێس پشتیوانیی تەواو لە سوپای ئەمریکا بکات.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە کە تا دێت گرنگیی توانای چاوسوورکردنەوە سنووردانان زیاددەکات و گوتی: ''پێویستە دووبارە چەکە ناوەکییەکانمان درووست بکەینەوە و بەرەوپێشیان بەرین. لەوانەیە لە داهاتوودا رۆژێک وڵاتەکان بە مەبەستی لەناوبردنی چەکە ناوەکییەکان کۆدەبنەوە، بەڵام لە ئێستادا لەو دۆخەدا نیین''.
دۆناڵد ترەمپ باسی بەرەنگاربوونەوەی داعشی کرد و گوتی: ''ساڵی رابردوو بەڵێنی ئەوەم دابوو کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا داعش لەسەر گۆی زەوی بسڕینەوە. لە ئێستادا دوای ساڵێک شانازیی بەوەوە دەکەم بڵێم هاوپەیمانیی دژ بە داعش نزیکەی لەسەدا ١٠٠ی ئەو خاکەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە کە لە قۆناغێکدا لە سووریا و عێراق بەدەست خوێنڕێژەکانەوە بوو. هێشتا کاری زۆر ماوە ئەنجامی بدەین. تا ئەوکاتەی داعش شکست دەهێنێت بەردەوام دەبین لەسەر شەڕکردن لەگەڵیان''.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساندووه و له‌م قۆناغه‌شدا زۆر وڵات له ده‌نگدانه‌كه‌ی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دژ به ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی هه‌بووه. هاوكات تره‌مپ داوای له كۆنگرێس كرد له‌مه‌ودوا ئه‌و هاوكاریه ده‌ره‌كیانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامی ده‌دات بدرێت به‌و وڵاتانه‌ی به شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه.
دۆناڵد ترەمپ باسی له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كرد و، رایگه‌یاند "بێده‌نگ نه‌بووم به‌رامبه‌ر راپه‌ڕینی گه‌لی ئێران دژبه تاوانه‌كانی رژێمه دیكتاتۆریه گەندەڵەكان. ئه‌مریكا له پاڵ گه‌لی ئێراندایه له خه‌باتی بوێری ئازاد‌دا".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه داوای له كۆنگرێس كردووه بۆ دووباره تاوتوێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ناوەکی ئێران.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، حكوومه‌ته‌كانی كوبا و ڤێنیزوێلای به "دیكتاتۆرانی سۆسیالست" له قه‌ڵه‌مدا و گوتی: "هیچ رژێمێك هێنده‌ی دیكتاتۆریی دڕنده‌ی كۆریای باكوور فشاری له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆی درووست نه‌كردووه".
ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پێده‌چێت به‌رنامه‌ی ناوەکی كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه له کیشوەری ئه‌مریكا بكات، بۆیه دژ به‌و وڵاته‌ش فشار و كه‌مپینی زۆر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.