Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
31 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ واژووی کرد لەسەر بڕیارنامەی هێشتنەوەی بەندینخانەی گوانتانامۆ کە ماوەیەکی زۆرە مشتومڕی لەسەرە.
لە میانی گوتاری ''دۆخی یەکگرتوویی"دا کە لە کۆنگرێس پێشکەشی کرد دۆناڵد ترەمپ گوتی: "ئەمڕۆ بەڵێنێکی ترم جێبەجێ دەکەم. بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتیم واژوو کرد کە تایبەت بوو بە هێشتنەوەی بەندینخانەی گوانتانامۆ بە کراوەیی".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە گوتارەکەیدا داوای پشتگیریی لە کۆنگرێس کرد تاکو ئەمریکا بتوانێت بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی هێز بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئەلقاعیدە و دووپاتیشی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە راوەدونانی تیرۆریستان لە هەموو جیهان.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما هەوڵی داخستنی بەندینخانەی گوانتانامۆی دا، بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنابوو و لە ئێستادا، ٤١ بەندکراو لەو بەندینخانەیەدا ماوەن.
بەندینخانەی گوانتانامۆ لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٢دا لە لایەن سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بوشەوە دروست کراو و لە ٢٠٠٣دا،٦٨٠ بەندکراوی تیادابووە، لەماوەی حکومڕانیدا، سەرۆک بوو ٥٠٠ بەندکراوی رەوانەی گوانتانامۆ کردبوو.