Zana Natık Kerem
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ گەیشتە بەغدا پایتەختی عێراق.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە جۆزێپ بۆڕێل گەیشتووەتە بەغدا.
لە راگەیەندراوێکدا وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
چاوەڕوان دەکرێت نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێل لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق ئەنجام بدات.