Mücahit Aydemir
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2021
تەرابلوس - AA
ساعدی قەزافی کوڕی سەرۆکی پێشووی لیبیا، موعەمەر قەزافی لە زیندان ئازاد کرا.
بەگوێرەی لێدوانی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لیبیا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ساعدی تەمەن ٤٨ ساڵ و ئەحمەد رەمەزان، سکرتێری پێشووی موعەمەر قەزافی لە شاری تەرابلوس ئازاد کراون.
سەرچاوەکان، باسیان لەوەش کردووە کە ساعدی قەزافی بە بڕیاری سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی لیبیا و بە رەزامەندی سەرۆکوەزیران، عەبدولحەمید دیبەیبە ئازاد کراوە.
ئەوەش زاندراوە کە ساعدی بە فڕۆکە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتووە.
ناوبراو لە سەردەمی دەسەڵاتی باوکیدا، بەرپرسی چالاکییە وەرزشییەکان بووە و لە هەمان کاتدا، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لیبیا بووە.
ساعدی قەزافی دوای رووخانی رژێمەکەی موعەمەر قەزافی لە ساڵی ٢٠١١دا، بەرەو وڵاتی نیجەر هەڵات، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤دا و بە هەوڵی لایەنە بەرپرسەکانی لیبیا بەتۆمەتی "بەزۆر وەرگرتنی پارە لە کاتێکدا سەرۆکی ئەنجوومەنی تۆپی پێی لیبیا بووە" بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە و هێندرایەوە بۆ لیبیا.