Gülbin Yıldırım
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پرۆژه‌یاسای كاتی واژوو كرد كه له لایه‌ن هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ند كرا. حكوومه‌تی فیدرالی كه ماوه‌ی سێ رۆژه به هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردن به‌شێكی "داخرا" له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی بوودجه دووباره كه‌وته‌وه كار.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه چواره‌مین پرۆژه یاسای كاتی بوودجه كه ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجیی ده‌دات به حكوومه‌تی فیدرالی تا هەشتی شوبات له لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان دوێنێ گه‌یشتنه رێككه‌وتن، پرۆژه یاساكه سه‌ره‌تا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیران و پاشانیش له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
حكوومه‌تی فیدرالی كه له مێژووی ئه‌مریكادا ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شێكی دابخرێت له‌كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و كۆشكی سپی له‌ژێر كۆنترۆڵی كۆمارییه‌كان بێت، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی بوودجه‌ی كاتی له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه تێپه‌ڕێنرا له لایه‌ن تره‌مپه‌وه واژوو كرا، دوای سێ رۆژ دووباره دەستی بەکار کردەووە.