Mazın Asad
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی لە یەکەم ھەڵسەنگاندنی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین لە لایەن تورکیاوە رایگەیاند "نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی ئاسایشی خۆی تێدەگەین و بە جددی وەریدەگرین. بەردەوامین لە کارکردن لەگەڵ تورکیا وەک ھاوپەیمانی ناتۆ".
سارا ساندێرس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی روونکردنەوەی دەربارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون کرد.
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند "بانگەوازی بۆ گشت لایەنەکان دەکەین بۆ چڕبوونەوە بۆ ئامانجی لەناوبردنی داعش لە باکووری رۆژئاوای سووریا و کەمکردنەوەی شەڕوپێکدادانەکان و پاراستنی خەڵکی سڤیل. نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی ئاسایشی خۆی تێدەگەین و بە جددی وەریدەگرین. بەردەوامین لە کارکردن لەگەڵ تورکیا وەک ھاوپەیمانی ناتۆ".
ساندرێس راشیگەیاند زیادبوونی شەڕوپێکدادانەکانی عەفرین، رەنگە ھەوڵەکانی نێودەوڵەتی بۆ چڕبوونەوە لە لەناوبردنی داعش بەشێوەیەکی یەکجارەکی بشێوێنێت.
گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بە گرنگی گرتنی رێوشوێنە پێویستەکان لە بەرامبەر دووبارە زیندووبوونەوەی داعش و قاعیدە لە ناوچەکە کرد و گوتیشی: "ھانی تورکیا دەدەین بۆ ئەوەی کرداری سەربازیی و لێدوانەکانی سنووردار بکا و پێگە و ماوەی ئۆپەراسیۆنەکان سنووردار بکات و دووربکەوێتەوە زیانی گیانی سڤیل. دەمانەوێت دڵنیا بین کە رژێمی دڕندەی ئەسەد بۆ عەفرین نەگەڕێتەوە. لە پێناو کۆتایی ھێنان بە شەڕی ناوخۆی سووریا درێژە بە ھەوڵە دیپلۆماسییەکان دەدەین".