Mazın Asad
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نوێنەری ھەمیشەیی فەڕەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، فرانسوا دێلاتری رایگەیاند "فەڕەنسا لە نیگەرانییەکانی ئەمنی و سنوورەکانی تورکیا تێدەگات و بانگەوازی خۆڕاگری بۆ تورکیا دەکات لەبارەی دۆخی بگۆڕی سووریا. پاراستنی ھەماھەنگی لە نێوان ھاوپەیمانەکان یەکجار گرنگە".
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی مرۆیی سووریا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە نوێنەری ھەمیشەیی فەڕەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، فرانسوا دێلاتری لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند "بۆ ئەوەی ھەمان رووداوەکانی حەلەب لە غوتەی رۆژھەڵات روونەدات پێویستە گشت ھەوڵەکانمان بخەینەگەڕ. بەرپرسیاری تراژێدیای مرۆیی غوتەی رۆژھەڵات و ئیدلب لە ئەستۆی رژێمە".
دێلاتری لەبارەی پێشھاتەکانی عەفرین گوتی: "لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییە سەربازییەکان لە باکووری سووریا نیگەرانی دەردەبڕین".
نوێنەری ھەمیشەیی فەڕەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی: "فەڕەنسا لە نیگەرانییەکانی ئەمنی و سنوورەکانی تورکیا تێدەگات و بانگەوازی خۆڕاگری بۆ تورکیا دەکات لەبارەی دۆخی بگۆڕی سووریا. پاراستنی ھەماھەنگی لە نێوان ھاوپەیمانەکان یەکجار گرنگە. کاری پێشینەمان بەرەنگاربوونەوەی داعشە".