Hussein Mahmoud Ragab Elkabany
24 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2019
نیویۆرك ــ AA
سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆی بۆ سیاسەتەكانی سەركۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی دووپات کردەوە.
دۆناڵد ترەمپ و عەبدولفەتاح سیسی لە پەراوێزی ٧٤هەمین کۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆبوونەوە و دواتر بە هاوبەشی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ساز كرد.
سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بەو خۆپیشاندانە دوا كە لە میانی چەند رۆژی رابردوودا لە میسر ئەنجام دران و گوتی: "خۆپیشاندانەكان لە سەرجەم وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێن".
لای خۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی گوتی: "رای گشتی لە میسر بوونی گرووپەكانی ئیسلامی سیاسی لە دەسەڵاتدا قبوڵ نییە تا ئەوان هەوڵی گەیشتن بە دەسەڵات بدەن، بەردەوام رەوشی ناوچەكە ناسەقامگیر دەبێت".
سەركۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ئاماژەی بەوەشدا كە وڵاتەكەی ستایشی هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ-ی کرد کە وەك دوا بژاردە، مامەڵە لەگەڵ بژاردەی سەربازیدا دەكات بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ناوچەی كەنداو.
پێشتر كەناڵەكانی سەربە ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوە و چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژمارەیەك گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت بە خۆپیشاندانەكانی رۆژی هەینی رابردوویان بڵاوكردبوویەوە و رایانگەیاندبوو كە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا، خۆپیشاندەران دروشمیان دژبە سەركۆمار، عەبدولفەتاح سیسی گوتۆتەوە.