İbrahim Khazen
05 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2025
قاھیرە ــ AA
سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ھەر دەستدرێژییەک بۆسەر خاکی سووریا، ڕەت دەکاتەوە.
سەرۆکایەتی کۆماری میسر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولفەتاح سیسی لە قاھیرە چاوی بە سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع کەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، سەرکۆماری میسر جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ئیرادە و بژاردەکانی خەڵکی سووریا دەکات لە پێناو بەدیھێنانی خواستەکانیان.
باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە میانی دیدارەکەدا، عەبدولەفەتاح سیسی ئاماژەی بە گرنگی دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر لە سووریا کردووە کە ھەموو پێکھاتەکانی گەلی ئەو وڵاتە لەخۆ بگرێت و ھیچ لایەنێک پەراوێز نەخرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ڕاشیگەیاندووە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە میسر ھەر دەستدرێژییەک بۆسەر خاکی سووریا، ڕەت دەکاتەوە.