Gamze Türkoğlu Oğuz
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2019
تۆكیۆ - AA
له ئه‌نجامی زریانێكدا كه تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆنی گرته‌وه، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ژاپۆن، یۆشیهیدا سوگا له لێدوانێکی بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، به هۆی زریانی فاكسای-یه‌وه كه ناوچه‌ی چیبای ده‌ورووبه‌ری پایته‌خت له باكووره‌وه تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته پایته‌خت، بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژنێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ.
یۆشیهیدا سوگا رایگه‌یاندووه كه زریانه‌كه بووه‌ته هۆی بڕانی وزه‌ی كاره‌با له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و كاریگه‌ریی له‌سەر هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبیل و گه‌شتی فڕۆكه و رێگاکانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵیی كیۆدۆ پشتبه‌ستن به زانیاریی به‌رپرسه خۆجێییه‌كان بڵاویکردووەتەوە کە له ئه‌نجامی زریانهكهدا، لانیكه‌م 40 كه‌س له ناوچه‌كانی چیبا، تاتێیاما، كاناگاوا، ئیباراكی و شیزوۆكا برینداربوون.
ئاژانسی كه‌شناسیی ژاپۆن رایگه‌یاندووه له زریانی فاكسایدا، خێرایی توندەبا ده‌گاته 143 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
كۆتایی هه‌فته‌ش له ئه‌نجامی زریانی لینگلینگ-دا كه نیمچه دوورگه‌ی كۆریای گرته‌وه، پێنج كه‌س لە كۆریای باكوور گیانیان له‌ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.