Hakan Çopur
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ میری كوێت، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح خواست كه به هۆی خراپی رەوشی ته‌ندروستییه‌وه دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ دواخستبوو.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی سپی، له‌باره‌ی رەوشی ته‌ندروستیی شێخ سه‌باح-ه‌وه زانیاری به‌تره‌مپ دراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "سه‌رۆك تره‌مپ هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ میری دۆستی ده‌خوازێت و له‌گه‌ڵ چاكبوونهوهیدا چاوه‌ڕوانه له واشنتۆن پێشوازیی لێ بكات. میر سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن رێزی ناوچه‌كه‌یه و له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هاوبه‌شێكی زۆر به‌نرخی ئه‌مریكایه".
ئاژانسی هەواڵیی KUNA بڵاویکردەوە، میری كوێت شێخ سه‌باح به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكایه و به‌و هۆیه‌وه دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دواخستووه.
هاوکات وه‌زیری دیوانی میرنشین لە کوێت، عه‌لی سه‌باح رایگه‌یاند، شێخ سه‌باح-ی ته‌مه‌ن 90 ساڵ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكییه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مریكایه.