Ramal Abdullah Mahmood
05 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای-ئین ٢٢ی ئه‌م مانگه له كۆشكی سپی كۆده‌بنه‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندەرس له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ-موون راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بۆ جاری سێیه‌م ٢٢ی ئه‌م مانگه له كۆشكی سپی كۆده‌بنه‌وه و جه‌خت له سه‌ر په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پڕۆسه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریای ده‌كرێت دوای كۆبوونه‌وه‌ی مون له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون که لە ٢٧ی نیساندا ئەنجامدرا.