Said İbicioğlu,Ramal Abdullah Mahmood
05 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
غه‌ززه - AA
ده‌سته‌ی باڵای رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌زن له ژێر ناوی "ئاماده‌كاریی و هۆشداری" داوای له سه‌رجه‌م فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كرد رۆژی هه‌ینی داهاتوو له‌سه‌ر سنوور گردببنه‌وه.
ده‌سته‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له فه‌ڵه‌ستنییه‌كان كردووه له رۆژی هه‌ینی داهاتووه‌وه به‌ر له رۆژی نهكبه و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس له سه‌ر سنوور گردببنه‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه ده‌بێته وه‌ڵامێكی توند بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه بڕیاری "په‌یماننامه‌ی سه‌ده" كار پێ ناكات و مافی ملیۆنان كه‌س پێشێل ده‌كات كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه نیشتمانه‌كه‌یان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له شه‌شی كانوونی دووه‌می ٢٠١٧ قودس-ی به "پایته‌ختی ئیسرائیل" ناساندبوو و رایگه‌یاندبوو كه رێنمایی داوه به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس. ئیداره‌ی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند كه ١٤ی ئایار باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ته‌لئه‌بیبه‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ قودس.
- رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌زن
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له میانی ٤٢ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژی خاك له ٣٠ی ئاداره‌وه رۆژانی هه‌ینی له كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراوه‌وه له ژێر ناوی رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌زن له سه‌ر سنووری ئیسرائیل خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌بازانی ئیسرائیلیش به گوللـە و ئاگر رووبه‌ڕووی ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله ده‌بنه‌وه كه داوا ده‌كه‌ن "بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر خاكی خۆیان كه له‌وێ راگوێزراون و كۆتایی به‌و گه‌مارۆ نایاساییه بهێندرێت كه له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه خراوه‌ته سه‌ر غه‌ززه".
له ده‌ستپێكی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانی رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌زن تاكو ئێستا ٥٠ هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیلی شه‌هید كراون كه رۆژنامه‌نووس و كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن ١٨ساڵیان له‌نێو دان، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زاری دیكه‌ش بریندار كراون.
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌رنامه‌یان بۆ ئه‌وه داناوه به‌رده‌وام بن له گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانیان تاكو ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی ئیسرائیل "نهكبه" له ١٥ی ئایار كه به "كاره‌ساتی مه‌زن" ناوی ده‌به‌ن.