Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Mohammed Baqi Hussein
05 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ئیدلب - AA
له ئاکامی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی لە ئیدلب ئه‌نجامدرابوو، شه‌ش هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداو 12ی دیكه‌ش برینداربوون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی ئیدلب، موسته‌فا حاجی یوسف رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو ناوچه سڤیل نشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری باشووری ئیدلب چڕی بۆردومانكراوه.
حاجی یوسف رایگه‌یاند، له ئاکامی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوودا، شه‌ش هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12ی دیكه‌ش برینداربوون كه زۆرینه‌یان منداڵبوون.
ئۆپۆزسیۆنی سووریاش له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رایگه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی حومهیمیمهوه فڕیوه و گونده‌كانی نوكهیهر و عورهینییهی بۆردومانكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی رژێمی سووریا و هاودهستهكانیان، ناوچه سڤیل نشینه‌كانی زه‌كات، سههر و قه‌ستون باشووری ئیدلب و شارۆچكه‌كانی كەفرین بوزه و لهتامنهیان بۆردومانكردووه.
به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی ئیدلب، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا له‌هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، 652 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 149یان منداڵ و 121یان ئافرەت بوون.