Zuhal Demirci,Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
27 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2019
هانۆی - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ-ئون لە شاری هانۆی پایتەختی ڤیێتنام كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه كه له ئێواره خوانێكدا بوو له كه‌شێكی دۆستانه‌دا ده‌ستیپێكرد.
دوای یه‌كه‌مین لووتكه كه مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو له سینگاپور به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوو سه‌ركرده بۆ دووه‌مین لووتكه كۆبوونه‌وه و پێش ئێواره خوانه‌كه ته‌وقه‌یان كرد و ده‌م به خه‌نده روویان له كامێرا‌كان كرد.
سه‌رکردەی كۆریای باكوور له‌وێدا رایگه‌یاند "به‌ڕاستی ماوه‌ی 261 رۆژی رابردوو بووه شانۆی ژمارەیەک هه‌وڵی زۆر گه‌وره و به هه‌مان شێوه ئارامگرانه له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌وڵ و ته‌قه‌لا خرایه‌گه‌ڕ".
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه، كیم رایگه‌یاند "ئومێده‌وارین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بێت".
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌بوونی له ڤیێتنام له‌گه‌ڵ كیم-دا و گوتی: "به‌یه‌كه‌وه بوون لێره‌دا شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه. به‌ڕاستی ڤیێتنام فه‌رشی سووری بۆ راخستین".
تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه یه‌كه‌مین لووتكه زۆر به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو و گوتی: "ئومێده‌وارین ئه‌م لووتكه‌یه ببێته سه‌كه‌وتنی هه‌ردوولا، ره‌نگیشه (به‌راورد به لووتكه‌ی یه‌كه‌م) سه‌ركه‌وتووتر بێت".
ترەمپ ئەو هەنگاو و بەرەوپێشچوونانەی لە پەیوەندییەکاندا هاتوونەتە ئاراوە، بە سەرکەوتوو ناوبرد و رایگەیاند:
"وەک ئەوەی زۆر جار ئاماژەم پێداوە، وڵاتەکەتان توانایەکی ئابووریی ئێجگار زۆری هەیە. بگرە توانای ئابووریی بێ سنوورە. پێم وایە داهاتوویەکی زۆر روون چاوەڕێتانە و ئێوەش سەرکردەیەکی مەزنن. بە پەرۆشەوە چاوەڕێین بۆ ئەوەی ئەمە سەربگرێت و ئێوە لەوبارەیەوە هاوکاری ئێمە بین".