Hamdi Yıldız
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
به‌یروت - AA
سوپای لوبنان رایگه‌یاند كه له میانی دوو رۆژی رابردوودا، ٢٩ جار كایه‌ی ئاسمانیییان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بەزێندراوە.
سوپای لوبنان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه؛ ''رۆژی هه‌ینیی، فڕۆكه‌كانی پشكنینی سه‌ربه ئیسرائیلی دوژمن، ٢٠ جار كایه‌ی ئاسمانییان بەزاندووەو و رۆژی شه‌ممه‌ش نۆ جار''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ته‌واوی بەزاندنەکانی كایه‌ی ئاسمانیی به فڕینی بازنه‌یی ئه‌نجامدراون و ئه‌و بەزاندنانەیش به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزی ئاشتیی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لوبنان (UNIFIL)، چاودێری كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی هەواڵیی فه‌رمی لوبنان بڵاوی کردەوە ''هێزه‌كانی دوژمن به‌مه‌به‌ستی پشكنین و چاودێریكردن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕاندووه‌ته‌وه و به‌سه‌ر ئاسمانی قه‌زای حۆلا باشووری وڵات گه‌ڕانیان ئه‌نجامداوه''.
تا ئێستا ئیسترائیل هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.