Ferdi Türkten,Sarp Özer,1 23
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
سۆچی - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گرنگیان به پاراستنی یاداشتنامەی ئیدلب داوه و گوتی: "خۆشحالین به گه‌یشتنه رێككه‌وتنی به‌رپرسانی سه‌ربازییمان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له ناوچه‌كه‌دا" و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پێویسته چه‌قبه‌ستوویی لیژنه‌ی ده‌ستوور بكرێته‌وه.
بەرلە لووتكه‌ی سێقۆلی رووسیا-ئێران-توركیا له‌باره‌ی سووریا، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆبوونه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه بەرلە تاوتوێكردنی بابه‌ته دووقۆڵییه‌كان ویستوویه‌تی باس له بابه‌تی سووریا بكرێت و گوتی: "ئه‌مڕۆ له سۆچی-ن بۆ دووه‌م خولی لووتكه‌ی سێقۆڵی. ئاشكرایه لاتان كه بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا یه‌كێكه له گرنگترین تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌رده‌ممان. هیشتا نادیاری له چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه درێژه‌ی هه‌یه. به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه نوێیه زۆر زۆر گرنگه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌ده/یه‌په‌گه یان تیرۆریستانی داعش و هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌ناوببرێت بۆ پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و گوتی: "تا منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه پاكنه‌كرێته‌وه و راده‌ستی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی نه‌كرێت، ناتواندرێت یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بپارێزرێت. (له سووریا) تا ئه‌وه‌نده‌ی بۆچوونی ناوچه‌ی ئارام خزمه‌ت به ره‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانیه ئه‌منییه نیشتمانییه‌كانمان بكات ئێمه‌یش پشتیوانی ده‌كه‌ین. له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانه‌وه دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رده‌وامه. پێشوازی ده‌كه‌ین له تێڕوانینی ئه‌رێنیی رووسیا له‌باره‌ی ئه‌م بۆچوونه (ناوچه‌ی ئارام). ئاره‌زوو ده‌كه‌ین له‌وباره‌وه بههاوڕایی مامه‌ڵه بكه‌ین. له لایه‌كی دیكه‌وه پێویسته ئه‌و بۆچوونه له مێشكماندا بهێڵینه‌وه كه له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ئارام‌دا، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناوچەكه دیمه‌نێكی تایبه‌تی هه‌بێت".
- "ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گرنگیان به پاراستنی یاداشتنامەی ئیدلب داوه و گوتی: "هاوڕێكانمان له‌نێو خۆیاندا كاری گرنگیان ئه‌نجامداوه. چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له رووسیا له‌وباره‌وه، به‌رده‌وامیدانه به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین ئه‌نجاممانداوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی زۆر هه‌وڵیان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه له‌باره‌ی گرووپه رادیكاڵه‌كان له ئیدلب به تایبه‌ت هێرش نه‌كرێته سه‌ر بنكه‌ی حمێمیم-ی سه‌ربه رووسیا و گوتی: "خۆشحاڵین به لێكتێگه‌یشتنی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانمان له‌باره‌ی ده‌ستكردن به ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له ناوچه‌كه. له میانی ئه‌نجامدانی پشكنین به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ناوچه‌كانی له چه‌ك داماڵدراو چه‌كی قورسمان نه‌دیووه. ئه‌و هاریكارییه‌ی په‌یوه‌ست به به‌كارهێنانی كایه‌ی ئاسمانیی له ئیدلب نمایش ده‌كرێت، زۆر گرنگه له ناوچه‌ی عه‌فرین و ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات نمایش بكرێت. له بابه‌تی فڕین‌دا بێگومان له هه‌ماهه‌نگی ته‌واودا ده‌بن له‌گه‌ڵ حمێمیم. پێویسته چه‌قبه‌ستوویی لیژنه‌ی ده‌ستوور بكرێته‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی تێبینییهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانین له ماوه‌یه‌كی كورتدا لیژنه‌كه رابگه‌یه‌نین".
دوای لێدوانه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕووی میدیاكاندا داخرا.