Hakan Çopur
29 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2024
واشنتۆن - AA
سەدان کەس کە لەبەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوە، پرۆتێستۆی ئیسرائیل کە هێرش دەکاتە سەر ڕەفەح و حکوومەتی ئەمریکایان کرد کە پشتیوانی بێ مەرجی پێشکەش دەکات.
عەرەب و موسڵمانانى ئەمریکی و هاووڵاتیانی دیکەی ئەمریکی کاتەکانی ئێوارە گردبوونەوەیان ساز کرد و، کاردانەوەیان بەرامبەر ئیسرائیل و حکوومەتەکەی بایدن نیشاندا.
%2F20240529_2_64072389_101432370.jpg)
لە کاتێکدا خۆپیشاندەران ئیسرائیلیان تۆمەتبار کرد بە درێژەدان بە کۆمەڵکوژی لە غەززە بەوەی هێرشی سەر چادری فەڵەستینییەکان لە ڕەفەح زیانی مەدەنی لێکەوتووەتەوە، هوتافیان دژی ئیسرائیل و پشتیوانیان بۆ فەڵەستین دەگوتەوە.
هەروەها خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی دروشمەکانی دەستیان حکوومەتەکەی بایدنیان تۆمەتبار کرد بەوەی هاوبەشی تاوانەکەیە و، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە چیدیکە ئەمریکا چەک بۆ ئیسرائیل ڕەوانە نەکات.
%2F20240529_2_64072389_101432374.jpg)
خۆپیشاندەران هوتافی "فەڵەستینی ئازاد"، "کۆمەڵکوژی لە غەززە ڕاگرن" و "بایدنی کۆمەڵکوژ"یان دەگوتەوە و، باسیان لەوە کرد کە پێویستە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو دادگایی بکرێت.
ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە باسیان لەوە کرد کە لە ڕۆژانی ئایندەدا خۆپیشاندانی گەورەتر دژ بە ئیسرائیل ساز دەکەن و، داوایان لە حکوومەتی ئەمریکا کرد بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستی بەپەلە.