Muhammed Kılıç,Sinan Doğan
29 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2024
بۆگۆتا - AA
سەرکۆماری کۆڵۆمبیا، گوستاڤۆ پێترۆ داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ھێزی ئاشتیپارێز ڕەوانەی غەززە بکات.
ستاڤۆ پێترۆ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: "جگە لە ڕەوانەکردنی ھێزەکانی ئاشتیپارێزی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەرتی غەززە ھیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە، کۆڵۆمبیا بەشێک دەبێت لەو ھێزانە".
ھەروەھا سەرکۆماری کۆڵۆمبیا ئاماژەی بەوەداوە کە ئیسرائیل بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە ڕەفەح.
بەپێی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە کەرتی غەززە لە ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگەوە تا ئێستا، سوپای ئیسرائیل سێ کۆمەڵکوژی بۆسەر کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٧٣ فەڵەستینی کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.
ئەو کەمپانەی کە بۆردومان کراون، پێشتر لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە وەک پەناگەیەکی ئارام دەست نیشان کرابوون، بۆ ئەوەی ئاوارە فەڵەستینییەکان ڕوویان لێ بکەن.