Fakhradin Ibrahim Mohammad
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان، عێراق و جیهان کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "ساڵى تازه له هه‌موو كوردستانييان له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان له گه‌لى عێراق و نوێنه‌رانى وڵاتان و هاوپه‌يمانان له كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم له ساڵى تازه‌دا كوردستان، عێراق و ته‌واوى مرۆڤايه‌تى، ناخۆشى و سه‌ختييه‌كانى ساڵى رابردوو، په‌تاى كۆڤيد-١٩ و لێكه‌وته‌كانى جێبهێڵن و ساڵێكى پڕ له ئارامى، خۆشى و سه‌قامگيرى به‌ڕێ بكه‌ن و ژيان ئاسايى ببێته‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "ساڵى رابردوو هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان كه‌وته به‌ر لێكه‌وته سه‌خته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخێكى نه‌خوازراوى ته‌ندروستى، دارايى و ئابووريى سه‌خت، به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرت كه له هه‌موو روويه‌كه‌وه بارقورسييهكى زۆرى خسته سه‌ر شانى هاووڵاتييان. به سه‌دان خانه‌واده‌ى كوردستان به‌هۆى په‌تاوه ئازيزان و خۆشهويستانيان له ده‌ستدا، سه‌ره‌خۆشييان لێده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم".
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە"به‌رله كۆتاييى ساڵى ٢٠٢٠ لە پەرلەمانی عێراق هەڵسوكەوتی هێزە سیاسییە سه‌ره‌كييه‌كانى عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان زۆر سته‌مكارانه بوو. سیاسەتێكی پڕ لە دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان بوو به ئامانجى پەكخستنی خزمەتگوزارییەكان و برسیكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان. له یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایيدا، هه‌موو هه‌وڵێكيان دا و به ناوى ياساوه فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان بە هەموو شێوەیەك لە مووچه و شايسته دارايييه‌كان بێبەش كرد.
ئەمە دژى گیانی هاوچارەنووسی و پێكەوەژیانه و هەستنەكردنە بە هیچ بەرپرسیاريهتییەك بەرامبەر به بەشێكی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق. به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق و حكوومەتى فیدراڵ و هەموو دەزگا فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراق، نەدەبووایە ئەو نادادپەروەرییە بەرامبەر به فەرمانبەران و مووچەخۆران و خەڵكی هەرێمی كوردستان قبووڵ بكەن. حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ شايسته دارايييه‌كانى ساڵى ٢٠٢٠ى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى رێككه‌وتنه‌كانى پێشوو قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێين نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌شانمان رۆڵى خۆيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا بگێڕن".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشوودرێژيی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مانەوە بۆ زياتر له دوو هه‌فته لە بەغدا بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت "نه‌هێشتنى هيچ به‌هانه‌يه‌ك بۆ رێكنه‌كه‌وتن، ئەوپەڕی نیازپاكی و ئامادەیيی هەرێمی كوردستانه بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا وەڵامێكی باش و كرده‌يى لەلایەن حكوومەتی فیدراڵى عێراقه‌وه بۆ كەمترین مافە داراییيەكانی هەرێمی كوردستان نييه!"
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت "ئەوە بە هیچ شێوەیەك ئامادەیی نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەڵكو سزادانی خەڵكی كوردستانە كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ياسايى و ده‌ستوورى نييه و ته‌نيا بە مەبەست و بڕیاری سیاسی ده‌كرێت. ئاماده‌يى و خواست و ويستمان بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ر و رێككه‌وتنێكى يه‌كجاره‌كى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق دووپات دهكهينهوه كه ماف و شايسته‌كانى گه‌لى كوردستان و سه‌قامگيرى بۆ ته‌واوى عێراق مسۆگه‌ر بكات".
بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانە و تیایدا هاتووە "لەسەر ئاستی سیاسيی هەرێمی كوردستانيش، بەداخەوە ناكۆكيی سیاسيی نێوان لایەنە سياسييه‌كان بەردەوامە، باری ژیان و دەروونیی خەڵكی كوردستان بە شەڕێكی ئاستنزمى سۆشیاڵ‌میدیا خراپتر كراوە! زۆركردنی ئەو جیاوازییە سیاسیيانە، هێزی سیاسيی هەرێمی كوردستان زۆر لاواز ده‌كات و دەبێتە هۆی پەرتكردنێكی گه‌وره‌ى كۆمەڵگا، ئەوەش سەقامگیريی كۆمەڵایەتی و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان تێك دەدات و پێویستە بەزووترین كات رابگیرێت".
نێچیرڤان بارزانی بە ئه‌ركى هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستانی دەزانێت کە بیر لە پاراستنی مافەكان و قەوارەی ده‌ستوورى و سیاسيی هەرێمی كوردستان و سيستمى فيدراڵى بكەنەوە و پێكه‌وه كارى بۆ بكه‌ن و داوا دەکات، "دەستبەجێ كۆتایی بەو ناكۆكییە سیاسیيانە بهێنرێت و لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانمان رێكبكەوین، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك هه‌ميشه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هاوكار و پشتيوان ده‌بێت".
سەۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها لە درێژەی پەیامەکەیدا سوپاس خۆی بۆ خۆڕاگريى هاووڵاتييانى كوردستان، پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و هه‌روه‌ها پزيشكان و په‌رستاران و ته‌واوى كارمه‌ندانى كه‌رتى ته‌ندروستى کردووە كه له ريزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنادا بوون.
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رێكى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، په‌ره به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و جيهان ده‌دات. له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانان و هاوبه‌شانمان به‌رده‌وام ده‌بێت كه هێشتا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيمان به به‌رده‌واميى ئه‌رك و پشتيوانييانه. پێكه‌وه به يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى ده‌توانين به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ختى و قه‌يرانه‌كاندا سه‌ر بكه‌وين، شوێن و پێگه‌يه‌كى باشتر له عێراق، ناوچه‌كه و جيهان بگرين و ره‌وڕه‌وه‌ى په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتن له وڵاته‌كه‌مان بخه‌ينه‌وه گه‌ڕ. هه‌موومان له كوردستان به تهبايى، لێبورده‌يى و يهكترقبووڵكردن، به ئومێده‌وه به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى رووناك هه‌نگاو ده‌نێين".