Fırat Taşdemir
17 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجام دا.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییەکانی تورکیا-فەڕەنسا و بابەتە هەرێمییەکان تاوتوێ کراوە.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە چاوەڕوانییەکانیان لەبارەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی SAMP-T پەرەپێدانی سیستەمێکی هاوبەشە کە زۆرترین هاریکاری لە خۆبگرێت لە چوارچێوەی بنەمای کرانەوەی تەواو و دەستەبەری دەست پێ کردنی پڕۆژەکە بکات.
ئەردۆغان باسی لەو بڕیارە کرد کە پێیگەیشتوون لەبارەی پرۆسەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینا کە لە ناوەندێکی هەماهەنگییەوە لە ئیستانبوڵ دادەمەزرێت و بەڕێوەدەبرێت و هەریەک لە تورکیا، رووسیا، ئۆکرینا و بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان تیایدا بەشدارن، ئەوەشی خستەڕوو کە پلانەکە بەخێرایی جێبەجێ دەکرێت و ئارامییەکی بەرچاو لە ئاسایشی جیهانی خۆراک دەستەبەر دەکات.