Ahmet Furkan Mercan
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
تۆكیۆ-AA
سێ قارچكی ماتسوتاكی له یه‌كه‌م چنینه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دا له ژاپۆن، به ٨٣٠ هه‌زار یه‌ن (حه‌وت هه‌زار و ٦٠٠ دۆلار) فرۆشران.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی ژاپۆندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و نرخه‌ی له كردنه‌وه‌ی وه‌رزی چنینه‌وه‌ی قارچكی ماتسوتاكی دراوه، بووه‌ته جێی سه‌رنج.
ئه‌و سێ قارچكه‌ی جۆری ماتسوتاكی له شارۆچكه‌ی تامبا-ساسایاما له ویلایه‌تی هیۆگۆ به ٨٣٠ هه‌زار یه‌ن (حه‌وت هه‌زار و ٦٠٠ دۆلار) فرۆشران.
ئه‌م قارچكانه كه درێژییان له نێوان حه‌وت بۆ ١١ سانتیمه‌تردایه و به تێكڕایی كێشیان ٧٠ گرام ده‌بێت، له‌لایه‌ن رێستۆرانتی تامبا-ساسایاما كینماتاوه كڕدران كه گرنگی به به‌روبوومی خۆماڵی ده‌دات.
له ده‌ستپێكی وه‌رزی چنینه‌وه‌ی قارچكدا، نرخی یه‌ك كیلۆگرام قارچكی ماتسوتاكی گه‌یشته ١١،٨ ملیۆن یه‌ن (١٠٨ هه‌زار دۆلار).