Zeynep Katre Oran, Başar Bayatlı
27 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی بە ھۆی لافاوەکەی سەر سنووری نیپاڵ لەگەڵ چین گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ ١٦٢ کەس، ھاوکات تا ئێستا ٨٢٦ کەسی دیکە بەھۆی لافاوەکەوە بێ سەروشوێنن.
ڕۆژنامەی کاتماندۆ پۆست بڵاویکردەوە، ژمارەی قوربانیانی ئەو لافاوەی کە دوێنێ چوارشەممە لافاو ناوچەی ڕاسوا لە نزیک سنووری نیپال لەگەڵ چین'ی گرتووەتەوە، گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە.
ھاوکات دەستەی نیشتمانیی نیپاڵ بۆ کەمکردنەوە و بەڕێوەبردنی مەترسی کارەساتەکان لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی لافاوکەوە، زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەکان کەوتووە و تیمەکانی فریاکەوتنیش سەرقاڵی یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ھۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٦٢ کەس، ھاوکات تا ئێستا ٨٢٦ کەسی دیکە بەھۆی لافاوەکەوە بێ سەروشوێنن، ھەروەھا ١٠٠ کەسیش ڕزگارکراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ھەوڵەکان بەردوامن بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە بەھۆی لافاوەکە بێ سەروشوێن بوون.