Ayşe İrem Çakır
29 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2026
ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ناوچەی ڕاسوا و دەوروبەری لە ناوچە سنوورییەکانی نیپاڵ لەگەڵ چین گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٦١٦ کەس بەرزبووەتەوە.
بەهۆی ئەو کارەساتەی لە ناوچەکانی نزیک لە سنووری چین لە نیپاڵ ڕوویدا، هەوڵهكانی ڕزگارکردن بەردەوامە.
بە گوێڕەی هەواڵێکی CNN لە زمان بەرپرسانی پۆلیسی ناوچەکە، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٦١٦ کەس.
ئەو بەرپرسانە ڕایاشنگەیاندووە کە دوو هەزار و ٣٠١ کەس بە هۆی کارەساتەکەوە بریندار بوون و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی دوو هەزار و ٥٠٠ کەس نییە کە بەشێکیان بیانین.
ڕۆژی ٢٦ی ئاب لە ئاکامی لافاوێکی وێرانکەر دەیان پرد ڕووخاون، زیان بە ڕێگاکان گەیشت. بۆ کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن هێلیکۆپتەر ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.
- ئاماژە بە تواندوەی سەهۆڵبەندان دەکرێت
ناوەندی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ لە ناوچەکەدا ڕوویداوە. بە پێی زانیارییەکانی دامەزراوەی نێودەوڵەتی پەرەپێدانی چیاکان کە ناوەندەکەی لە کاتماندۆیە، ئەوە توانەوەی سەهۆڵبەندان و هەرەسهێنانی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی لێ کەوتووەتەوە و بووەتە هۆکاری هەستانی لافاو.